خبر 2019-03-03 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرمانداری دیواندەڕە:

گەڕانەوە بۆ گوندەکان لەلایەن دەوڵەتەوە پشتگیری لێدەکرێت

بەشی کوردستان- فەرمانداری دیواندەڕە ڕایگەیاند: سیاسەتێکی دەوڵەت ئاوڕدانەوە لە گوندەکانە و هەوڵ دەدات پشتگیری بکات لە کۆچی پێچەوانە لە شارەکانەوە بەرەو لادێکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانداری دیواندەڕە لە دیداری ژمارەیێک لە گوندنشینانی دەڤەری ئەو شارە وتی: ڕەخساندنی هەلی کار و کەڵک وەرگرتن دەفرایەتیی گوندەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ بگێڕێت لە گەڕانەوەی خەڵک بەرەو گوندەکان.

جەعفەر تەوان فەرمانداری دیواندەڕە درێژەی دا بەشێکی گەورەی زەوییەکانی گوندی قشڵاخ سوورکە بە بۆنەی نزیک بوونی لە قەراخی ڕاسی بەنداوی سیازاخەوە لە داهاتوویێکی نزیکدا دەکرێنە زەوینی ئاوی.

ناوبراو وتیشی ئەمساڵ 27 ملیارد تمەن وەکوو قەرزی ڕەخساندنی هەلی کاری هەمیشەیی لە گوندەکانی دیواندەڕەدا خەرج کراوە.

فەرمانداری دیواندەڕە زیادی کرد پشتگیریی هەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانهەوێت بۆ گوندەکان بگەڕێنەوە و بەستێنی پێویستی لە لایەن دەزگا پێوەندییدارەکانەوە فەراهەم دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.