4 چه‌کداری داعش له که‌رکووک کوژران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراق باس له‌وه ده‌کات که له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر داعش له باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک 4 چه‌کداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 2ی ئاداری 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی عێراق به سۆمه‌ریه نیووزی وتوووه: هێزێکی تایبه‌تی میحوه‌ری باکووری ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر داعش له گوندی حجه‌لی سه‌ر به قه‌زای ڕیازی باشووری ڕۆژئاوای که‌رکووک ئه‌نجام دا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت گوتیشی: له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیدا چوار چه‌کداری گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران