شاندێکی به‌غدا سه‌ردانی شه‌نگالی کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له شاری به‌غداوه شاندێک به سه‌رۆکایه‌تیی فه‌لاح فه‌یاز سه‌رۆکی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی نه‌ینه‌وا که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه ئه‌رکدار کراون سه‌ردانی شارۆچکه‌ی شه‌نگالیان کرد و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ش چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچبه‌ران بوو.
ئه‌و شانده‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارته‌کان و عه‌شیره‌ته‌کان و هێزی سه‌ربازیی شه‌نگال کۆ بوونه‌وه و یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌و شانده ئه‌وه بوو که هێزێک بۆ شه‌نگال دروست بکرێت و ئیداره‌یێکی نوێ بۆ شه‌نگال دابنرێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆچبه‌ران بۆ زێدی خۆیان، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سه‌ربازی، چاره‌کردنی ئیداره‌ی شه‌نگال به ڕێگه‌ی قانوونی و هه‌ڵبژاردنی قایمقامێکی نوێ بۆ شه‌نگال خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌لاح فه‌یاز باسی له‌وه کرد که هێزه سه‌ربازییه‌کانی شه‌نگال له ناو هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراقدا جێگه بگرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران