شێركۆ جه‌وده‌ت: ده‌بێ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ک عێراق ته‌شریفاتى بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌كوو عێراق ته‌شریفاتى بێت و له ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و ئه‌وه‌ش خواستێكى ده‌ستوورییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئاداری 2019 شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان لاى ئێمه سیسته‌مى په‌رله‌مانییه بۆیه ده‌بێت هه‌موارى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم به شێوه‌یێک بێت له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت."
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "سیسته‌مى په‌رله‌مانی خواستێكى ده‌ستوورییه، ئه‌وه‌ى ئهوانىتر هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن ده‌یانه‌وێت به سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌شریفاتى بێت وه‌كوو عێراق بۆیه ده‌بێت ئه‌و پۆسته‌ش له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى په‌رله‌مانیدا بێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران