به‌رهه‌م ساڵح: فه‌ڕه‌نسا ڕۆڵێکی به‌هێزی هه‌یه له هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 25ی شوباتی 2019 د. به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆ بوویه‌وه و سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان و هه‌لومه‌رجی ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان گفتوگۆیان كرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارانی عێراق و فه‌ڕه‌نسا باسیان له گرنگیی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا له گشت بواره‌كاندا كرد که زامنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بکات و یارمه‌تیده‌ری عێراقیش بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و ده‌ست پێکردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه.
له‌و سه‌ردانه فه‌رمیه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڕه‌نسا هاوبه‌شێكی ستراتێژی و دۆستێكی گرنگیی عێراقه و ڕۆڵی به‌هێزی هه‌یه له پشتیوانی كردنی عێراق له پرۆسه‌ی بنبڕكردنی تیرۆر و هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیی مێژووییی نێوان عێراق و فه‌ڕه‌نسا.
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح خواستی عێراقی بۆ به‌شداریی فه‌ڕه‌نسا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانه‌که‌ی ده‌ربڕی و له‌م ڕوووهشهوه جه‌ختی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش کرده‌وه، هاوكات داوای كرد فه‌ڕه‌نسا هاوكاریی عێراق بكات له وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و نه‌وت و وزه‌دا، به‌تایبه‌ت باسی له پێویستی گه‌شه‌پێدانی توانا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه کرد و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆڵی به‌رچاوی فه‌ره‌نسای له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر و پشتیوانی كردنی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به گرنگ وه‌سف کرد.
لای خۆیشیه‌وه ئیمانۆیل ماكرۆن وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئکیدی له پێویستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و فه‌ڕه‌نسا کرده‌وه، هاوکات ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شی نیشان دا بۆ پێشكه‌ش كردنی هاوكاری له كه‌رتی وزه و پیشه‌سازی و نه‌وتدا و گوتیشی: بۆ سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش و ئارامی ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ عێراقدا.
شایانی باسه؛ سه‌رۆک کۆماری عێراق پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که 13 چه‌کداری داعشی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی ده‌ستگیر کراون و له ناوخۆی عێراقدا و به‌پێی یاساکانی وڵاته‌که‌یان دادگایی ده‌کرێن و ئه‌و چه‌کدارانه تۆمه‌تبارن به سه‌رپه‌رشتی کردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێرش کردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی عێراق و کوشتنی هاووڵاتییانی عێراق.
له کۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌نووسییه‌که‌دا سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساش ڕایگه‌یاند: به ڕه‌چاوکردنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌کانیان، به‌رپرسانی عێراق و سووریا سه‌رپشکن له دادگایی کردنی چه‌کداره داعشییه به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه‌کان له وڵاته‌کانی خۆیان یان ناردنه‌وه‌یان به‌ڵام پێویسته زیندانیکراوه‌کان خزمه‌تگوزارییه دیپلۆماسییه‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران