دادگای باڵای عێراق فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ 40 ژنی داعش ده‌رده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 24ی شوباتی 2019 دادگای باڵای عێراق فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ 40 داعشی ژن ده‌ركرد كه دانیان به‌وه ناوه له گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌تری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له سنووری توركیا و سووریا هاتوونه‌ته ناو عێراق و له ڕیزه‌كانی تیرۆریستان‌دا شه‌ڕیان كردوووه.
سه‌رجه‌م ئه‌و داعشه ژنانه‌ی كه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوووه بیانین و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی جیاوازن.
جێی ئاماژه‌یه؛ زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له ڕێگه‌ی سنووری توركیا و سووریاوه له‌گه‌ڵ چه‌كداره بیانییه‌كانی ڕێكخراوی داعش هاتبوونه ناو خاكی عێراق و په‌یوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كردبوو له كاتی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران