هه‌سه‌ده ژمارەیێکیتر چه‌كدارى داعش راده‌ستى عێراق ده‌كات
بەشی سووریا- هێزه‌كانى سوپاى سوریاى دیموكراتیک كه زۆرینه‌یان كوردن، وه‌جبه‌ى دووه‌مى چه‌كدارانى داعش به‌ره‌گه‌ز عێراقى راده‌ستى سوپاى عێراق ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان 231 چه‌كداره.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده 231 چه‌كدارى تر‌ى داعش كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیین راده‌ستى سوپاى عێراق كردووه.
ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ش گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى لهوهجبهى یه‌كه‌مدا راده‌ست كرابوون.
پێشتر قه‌ته‌ر عوبه‌یدى سه‌ركرده له هێزه‌كانى حهشى عه‌شایه‌رى له پارێزگاى ئه‌نبار ئاشكرای كرد، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده 151 چه‌كدارى داعشیان راده‌ستى هێزه‌كانى عێراق كردووه كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقین و له‌لایه هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیر كرابوون، به‌وه‌ش كۆى گشتى چه‌كدارانى راده‌ستكراو گه‌یشتووه‌ته 382 چه‌كدار.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران