خبر 2019-02-22 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تووڕەیی زەیتوون تەقینەوەكەی عەفرینی گرتە ئەستۆ

بەشی سووریا- ژوری چالاكیەكانی توڕەیی زەیتوون تەقینەوەكەی عەفرینی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند لەو تەقینەوەیەدا زیاتر لە 60 چەكداری توركیا و گروپە سوریەكانی سەر بە ئەنقەرە كوژراون و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێنراوێكدا كە ژووری چالاكیەكانی توڕەیی زەیتوون بڵاوی كردۆتەوە هاتووە: هێزەكانیان لە كاتی نمایشێكی سەربازیی توركیا و گرووپە توندرڕەوە سووریەكان لە عەفرین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان تەقاندۆتەوە.

راشیگەیاندووە: بە هۆی ئەو تەقینەوەیە 25 چەكداری سەر بە توركیا كە چواریان ئەندامی میتن كوژراون و 36 ی تریش برینداربوون.

ژووری چالاكیەكانی تووڕەیی زەیتوون، باسی لەوەش كردووە، "تا پاکكردنەوەی عەفرین و ناوچەكانی تری باكووری سووریا لە داگیركاریی توركیا درێژە بە چالاكیەكانیان دەدەن".

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.