تەقینەوەیێک عەفرینی هەژاند
بەشی سووریا- لە نزیک نەخۆشخانەی دیرسەم لە کانتۆنی عەفرین تەقینەوەیێک ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیێک کەس کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فورات نیووز بڵاوی کردەوە تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە روویداوە، لە نزیک نەخۆشخانەی دیرسەم لە شەقامی ڤیلاد لە کانتۆنی عەفرین و بەهۆیەوە ژمارەیێک کەس کوژراون کە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک لە سوپای تورکیا-ش لەنێو کوژراوەکاندان.
تەقینەوەکە لەکاتی نمایشێکی سەربازی چەکدارانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک لە تورکیا و سەربازانی سوپای تورکیا ئەنجام دراوە ک ەتێدا دروشمیان بەزمانی تورکیا وتۆتەوە ئاڵای تورکیا-شیان لە کانتۆنەکە هەڵ کردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، كه هەر ئەمڕۆ تەقینەوەیێک لە شاری کۆبانێ روویدا و له ئەنجامدا 5 شهڕڤانی یهپهگه گیانیان لهدهست دا و یهكێكی دیكهش بریندار بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران