خبر 2019-02-21 14:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و ئیرەج مەسجدی کۆ بوونەوە/ فراوان كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدیین پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/2/2019، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سلێمانی، كەربەلا و نەجەف.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا فراوان كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایەوە.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پارلەمانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.