بارزانی و شاندێکی ئه‌مریکا ئایندهی کوردی سووریا تاوتوێ ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی شوباتی 2019 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی کرد له جێمز جێفرى نوێنه‌ری نوێى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و جۆڵ ڕایبێرن جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامانی تیمی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به سووریا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه و نوێنه‌ری نوێى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕ دژی داعش ڕایگهیاندوووه که سه‌رباری بوونی ته‌حه‌ددیات و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جێمز جێفرى ڕاشیگهیاندوووه که تێكشكاندنی تیرۆر و به‌دیهێنانی سه‌قامگیری ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له دیداره‌که‌دا له‌باره‌ی بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاته سیاسی و مه‌یدانییه‌كان و نیگه‌رانی و پێشنیاره‌كان له‌مه‌ڕ ئایندهی كورد له سووریا گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه و پێویستیى هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا به مه‌به‌ستی دابین كردنی سه‌قامگیری و ڕێگه‌گرتن له شه‌ڕ و كاولكاری و ئازار و نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی كورد له سووریا جه‌ختى له سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ و ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامی زۆر ئیجابی له تێكشكاندن و پاشه‌كشه‌كردن به تیرۆر لێ كهوتوووهتهوه.
به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم ته‌وه‌ری دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران