کارناسێکی سەربازیی عێراق:
هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناوێرێت هێرش بکاتەسەر عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارناسێکی سەربازیی عێراقی دەڵێت ئەگەر شەڕ لە نێوان هێزە عێراقییەکان و سوپای تورکیا دروست ببێت بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە 5 کاژێر هەڵناکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولکەریم خەلف لە گفتوگۆیێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایدەگەیێنێت: هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناوێرێت هێرش بکاتەسەر عێراق و ئەگەر شەڕ لە نێوان هێزە عێراقییەکان و سوپای تورکیا سەرهەڵبدرات بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق 5 کاژێر هەڵناکەن.
ناوبراو جەختی کردەوە هێزە عێراقییەکان ئامادەن هێزێکی گەورەتر لە داعش لەناو ببەن.
سەرچاوە: مەعلوومە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران