خبر 2019-02-19 16:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە داوای مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا دەکات

بەشی سووریا- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) داوا دەکات هەزار و 500 سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە باکووری سووریا و ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە بمێننەوە.

کوردپرێس:

پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا مەترسیی پەلاماردرانی کورد لە لایەن تورکیاوە چەند هێندە زیادی کرد و کورد ناچار بوو لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکەوێتە گفتوگۆکردن بۆ ئەوەی هێزی سوپای دەوڵەتی ناوەند لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و سووریا جێگیر بکرێت و ئێستاش دیار نییە گرێکوێرەی ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا و خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات بە دەست کێ دەکرێتەوە.

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەن بەشێک لە سەربازەکانیان لە باکووری سووریا و ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە بهێڵنەوە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە راشیگەیاند، پشتیوانیی ئاسمانی و زەوینیی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژەداعش بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارییەکان، زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.