وته‌بێژی هه‌سه‌ده: داعش هاووڵاتییانی باغوز وه‌ک قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆی به‌کار ده‌هێنێت
به‌شی سووریا- وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایده‌گه‌یێنێت: ڕێكخراوی داعش زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتیی مه‌ده‌نی له گوندی باغوز ده‌ستبه‌سه‌ر كردوووه و وه‌كوو قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆی به كاری ده‌هێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا بالی وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتدپرێسی وتوووه: ڕێكخراوی داعش سه‌رجه‌م ڕێگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داخستوووه كه له ژێر ده‌ستیان ماوه و له ناو هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیدا خۆیان حه‌شار داوه و کردوویانن به قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆیان و توونێله‌كان به كار ده‌هێنن بۆ به‌رگری كردن و هاتوچۆكانیان.
ناوبراو وتیشی: به هێواشی و زۆر به وریایییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانیی هاووڵاتییان.
بالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که له نزیكترین ماوه‌دا مژده‌ی سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یێنین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران