وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی عێراق فیلمێکی سینه‌مایی له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی دروست ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری فه‌رهه‌نگیی عێراق باس له بڕیاری ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ده‌کات بۆ دروستکردنی فیلمێکی سینه‌مایی له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 17ی شوباتی 2019 عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی وه‌زیری فه‌رهه‌نگی عێراق له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا نووسیی: ئه‌مڕۆ ڕوید هشام به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه کردوووه: وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ فیلمێکی سینه‌مایی دروست ده‌کات که باس له گیانفیداییی قاره‌مانانه‌ی حه‌شدی ده‌کات بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی خاکی عێراق له داعش.
سه‌رچاوه: به‌غدا ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران