داوای لێپرسینه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراق داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کات که لێپرسینه‌وه له سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بکات به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییه نایاسایییانه که ئه‌نجامی داوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ته‌میمی به هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی ڕاگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کارێکی نایاساییی زۆری ئه‌نجام داوه هه‌ر بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ین که به‌و بۆنه‌وه لێپرسینه‌وه له ناوبراو بکات.
ناوبراو گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌ی بچووک بۆ کێشه گه‌وره‌کان چڕ ده‌کاته‌وه و زۆربه‌ی ڕێگه‌چاره‌کانی ناوبراو له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاساکانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته یه‌ک ناگرێته‌وه.
عه‌لی ته‌میمی جه‌ختی کرده‌وه: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه له عادل عه‌بدولمه‌هدی بکات به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه که له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌نجامی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران