روانگەی سووری:
هەسەدە دواین ناوچەی ژێر دەستی داعشی کۆنترۆڵ کرد
بەشی سووریا- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ئەمڕۆ هەسەدە دواین ناوچەی ژێر دەستی داعشی لە رۆژهەڵاتی سووریا کۆنترۆڵ کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ هێزەکانی سووریای دیموکرات دواین ناوچەی ژێر دەستی داعشیان لە رۆژهەڵاتی سووریا کۆنترۆڵ کردووەتەوە، دوای ئەوەی چەکدارەکانی داعش لەو ناوچەیە خۆیان رادەستی هەسەدە کردووە.
ناوچەی باغۆز دواین ناوچەی رۆژهەڵاتی سووریایە کە هەسەدە بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کۆنترۆڵی کردەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە لەندەنە، ئاشکراشی کردووە، سەرەڕای ئەوەی چەکدارەکانی داعش لە دوو رۆژی رابردوودا لە ناوچەکەدا خۆیان رادەستی هەسەدە کردووە، بەڵام تا ئێستا هەندێکیان لە نێو تونێلەکانی ناوچەکەدا ماون.
شایانی باسە هێشتا هەواڵی فەرمیی شکستی داعش لە لایەن بەرپرسانی ڕەسمییەوە ڕانەگەیێندراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران