تاران په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌پێده‌دات/ ده‌بێ مافی کورد له سووریا ته‌زمین بکرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019 له دووه‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌کان له په‌راوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دیدارێکیان ئه‌نجام دا و تیایدا چه‌ند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌که به هه‌واڵنێرانی گوت: "کۆبوونه‌وه‌یێکی زۆر باشمان هه‌بوو".
ناوبراو گوتیشی: له دیداره‌که‌دا باسمان له په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد و دیدارێکی سه‌رکه‌وتوووانه بوو. کۆماری ئیسلامیی ئێران په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌دات و په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان گرنگایهتییێکی تایبه‌تی بۆ ئێمه هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: پڕۆسه‌ی سیاسی، سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و بابه‌تی سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و چۆنیه‌تیی ته‌عامول له‌گه‌ڵ مافی تێکڕای هاووڵاتییانی سووریا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌بێ مافی کورده‌کان له سووریا ته‌زمین بکرێت.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پرسیارێک له‌سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیی زۆر پته‌ومان هه‌بێت به‌تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه و له داهاتووشدا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌هێزتر ده‌که‌ین. له کاتێکدا که من سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانیم کرد به یاوه‌ریی شاندێکی گه‌وره‌ی بازرگانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م ئه‌نجام دا. ڕێککه‌وتنگه‌لێکی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا واژۆ کرا. له‌باره‌ی دروستکردنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانیی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتینه ڕێککه‌وتن و ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجامێکی ئه‌رێنیی زۆری بۆ هه‌ردوولا و ناوچه‌که به‌دواوه ده‌بێت. بابه‌تی هه‌بوونی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی و پیشه‌یی له‌پێناو په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی گرنگایهتییێکی تایبه‌تی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێران و هه‌رێمی کوردستان دراوسێن و هاوبه‌شیێکی زۆریان پێکه‌وه هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی بیانی و لێدوانی بێگانه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌وه گرنگ نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران