هه‌سه‌ده هۆكاری دواكه‌وتنی كۆتایی هێنان به داعش ئاشكرا ده‌كات
به‌شی سووریا- وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له دێره‌زوور ئاماژه به‌وه ده‌کات که شه‌ڕی كۆتایی هێنان به ڕێكخراوی داعش له سووریا پێی ناوه‌ته كاتژمێره‌كانی كۆتایی و ده‌ڵێت: "تا ئێستا چه‌كدارانی داعش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به توندی به‌رگریی سه‌خت ده‌كه‌ن".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019 عه‌دنان عه‌فرین له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و شه‌ڕی قورس دژی هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتیشی: نازانین ئامانجی ئه‌و به‌رگرییه سه‌خته‌ی چه‌كدارانی داعش چییه؟ به‌ڵام پێویسته وریا بین چوونكه قۆناغه‌كه هه‌ستیاره و په‌یوه‌سته به كۆتایی هێنان به‌و ڕێكخراوه، هه‌روه‌ها كه‌سوكاری مه‌ده‌نی چه‌كداره‌كانی داعش‌یش له‌و ناوچه‌یه‌دان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا له ه‌رده‌م كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: "كۆتاییمان به ڕێكخراوی داعش له سووریا هێناوه و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه ڕاده‌گه‌یێنن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران