ڕوانگه‌ی سووری: 13 چه‌کداری داعش له دێره‌زوور کوژران
به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌کات که 13 چه‌کداری داعش به‌هۆی هێرشێکی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان له دێره‌زوور کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕای‌گه‌یاند: "له هێرشێکی پێچه‌وانه‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌زره‌ق له دێره‌زوور، که له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده"دایه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌کدارانی داعشیان بۆردوومان کرد و به‌و هۆیه‌وه 13 چه‌کدار کوژران و ژماره‌یێکی دیکه‌شیان بریندار بوون."
ڕوانگه‌ی سووریا ئاشکراشی کرد: نزیکه‌ی هه‌زار چه‌کداری داعش که زۆرینه‌یان بیانین له دوایین پێگه‌ی چه‌کدارانی داعش له دێره‌زوور ماون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران