هاوپه‌یمانیی سائیروون: ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وله‌وییه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی سائیروون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یه‌وێت له خولی داهاتوودا موناقیشه له‌سه‌ر ته‌واوکردن و پێدانی ده‌نگی متمانه به کابینه و پۆسته سه‌رپه‌رشتییه‌کان و ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بخاته ئه‌وله‌وییه‌تی کاره‌کانییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی غاوی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ته‌واوکردن و پێدانی ده‌نگی متمانه به کابینه‌ی نوێی عێراق و پۆسته سه‌رپه‌رشتییه‌کان و ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له ئه‌وله‌وییه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له خولی داهاتوودا ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: له خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا واژۆ بۆ ئاماده‌کردنی پڕۆژه‌یاسای ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق کۆ ده‌کرێته‌وه و ئه‌و بابه‌ته ئه‌وله‌وییه‌تێکی په‌رله‌مان ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران