خبر 2019-02-15 12:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگى هەرێم: هەناردەى نەوت بۆ ئێران ڕاگیرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگى هەرێم ڕایگەیاند، هەناردەى نەوت لە هەرێمەوە بۆ ئێران ڕاگیرا.

کوردپرێس:

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگى هەرێم لەلێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، بڕیارى ڕاگرتنى هەناردەى نەوت بۆ ئێران لە ئەمڕۆوە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

نابراو وتیشی، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە دراوە و هاوردەکرنى بەرهەمەکانى نەوت لە ئێرانەوە بۆ هەرێم ناگرێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە سەید عەلی تورابی قایمقامی شاری پیرانشار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتبوو: لە دەمەوبەیانی ڕۆژی پێنجشەمەوە لە بەر چەند هۆکارێکی نادیار لایەنی عێراقی لەو دیوی سنووری حاجی ئومەرانەوە ڕێگەی بە تەنکەر و لۆرییە ئێرانییەکان نەداوە بە بەتاڵی بچنە خاکی هەرێمی کوردستان.

نابراو گوتبووشی دیار نییە لایەنی عێراقی لە بەر چ هۆکارێک ڕێگریی کردووە بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەمەوە (14ی شوباتی 2019) بۆ ماوەیێکی کاتی ڕێگریی لە چوونەژووەرەوەی تەنکەر و لۆرییە ئێرانییەکان بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و هەوڵ دەدەین بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=44029

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.