بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە باکووری عێراق:
ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی نوێ دەباتە بنکەی سەربازیی K1 لە کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە باکووری عێراق وتوویەتی ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی نوێی بردۆتە بنکەی سەربازیی K1 لە کەرکووک.
کوردپرێس:
محەمەد مەهدی بەیاتی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەجبەیێک کەرەستەی سەربازیی قورس و مودێڕنی ئەمریکا گەیێندراوەتە بنکە سەربازیی K1 لەپارێزگای کەرکووک.
بەیاتی گوتیشی: ژمارەی هێزە ئەمریکییکەکانی بنکەی سەربازیی K1ی کەرکووک بە هەمان ژمارەی هێزەکانی بنکەی سەربازیی "عین الاسد"ی پارێزگای ئەنبارن واتا زیاتر لە 5 هەزار هێز.
ناوبراو زیادی کرد ئەمریکییەکان تا ئێستا چەندین گەشتی ئاسمانیی سەربازییان لە ناوچەی حەویجە و ڕیاز و ڕشاد لەو پارێزگایەدا ئەنجام داوە. بۆیە داوای لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراقیش کرد لە بەرانبەر ئەو جووڵە سەربازییانەی ئەمریکا لە عێراق هەڵوێستیان هەبێت و لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران