ڕۆحانی: نەخشەڕێگای گەل و حکوومەتی ئێران بۆ دەساڵی ئایندە ئامادە کرا
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 13ی شوباتی 2019 بەرانبەر بە 24ی ڕێبەندانی ساڵی 1397ی هەتاوی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە بەیاننامەیێکی 7 خاڵیدا تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک دەستکەوتی چل ساڵی ڕابردووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و پاشان لە 7 خاڵیشدا ئامۆژگاری و نەخشەڕێگای بۆ داهاتووی حکومڕانی و گەلی ئێران دەستنیشان کرد.
حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران لە نامەیێکدا بۆ ڕێبەری باڵای وڵاتەکەی نووسیوە: نەخشەڕێگای دەوڵەت بە گوێرەی ئامۆژگاری و ڕێنموونییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئامادە کراوە و فەرمانی بە هەموو وەزیر و ئەمیر و دامودەزگا حکومییەکان کردووە بەگوێرەی ئەو نەخشەڕێگایە بجووڵێنەوە.
ڕۆحانی لە نامەکەیدا ستایشی نەخشەڕێگاکەی ڕێبەری باڵای ئێرانی کرد و ڕایگەیاند بە پێی ئەو نەخشەڕێگایە قفڵی هەموو کێشە و چەڵەمەکان دەکرێتەوە و بەو مەبەستەش ئەنجومەنە باڵاکانی ئێران و ئەنجومەنی وەزیران ڕادەشێردرێن بۆ ئەوەی بەرنامە و ستراتێژییەکان بەگوێرەی بەیاننامەکەی ڕێبەری باڵای ئێران بکەنە ئەولەویاتی کاری خۆیان.
بۆچوونی بەکارهێنەران