خبر 2019-02-14 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانیشتنە سێ قۆڵییەکەی سۆچی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

بەشی ئێران- بڕیار وایە ئەمڕۆ لە سۆچی، ڕۆحانی و پووتین و ئەردۆغان تاوتوێی دۆخی سووریا و بەتایبەت ئیدلب، منبج و چەند پرسێکی دیکەی ناوچەکە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مژاری سەرەکی لووتکەی ئەمجارەی نێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران پرسی دروست کردنی ناوچەی ئارامە لە باکووری سووریا، بڕیاریشە دوای لووتکەی سێقۆڵی، سێ سەرۆکەکە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی بۆ تاوتوێی پەیوەندیی نێوانیان ئەنجام بدەن.

چاوەڕێ دەکرێت لە جێگەی ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو لە ئەستانە لەنێوان لایەنەکانی حکوومەتی سووریا و ئۆپۆزیسیۆن و هەرسێ وڵاتی گەرەنتیکارەکە و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت، لە سۆچی و لەو لووتکەیە بڕیاری کۆنکرێتی بدرێت، لەوانە بڕیار لەسەر پرسی دروست کردنی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا بدرێت.

بڕیاریشە لەم لووتکەیەدا پرسی منبج و دروست کردنی ناوچەیێکی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات تاوتوێ بکرێت و تورکیاش خوازیارە لەو پرسە ڕووسیا پشتگیری بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.