خبر 2019-02-13 08:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری هەیە دوو کەس بۆ جێگرەوەی سەرۆکی پەرلەمان کوردستان هەڵبژێردرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ستراتێژیی حزبە کوردستانییەکان ئەمەیە کە پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆک پەرلەمان دابمەزرێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدریس ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خوازیارە کە هەموو ئەتنیکەکان بەشداری لە حکوومەتی نوێدا بکەن و پۆستە باڵاکان وەدەستەوە بگرن بۆیەش ستراتێژیی حزبە کوردستانییەکان ئەمەیە کە پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆک پەرلەمان دابمەزرێنن.

ناوبراو وتی لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا پرسی دامەزرانی جێگرەوەی دووهەم تاوتوێ دەکرێت و هەموو ئەتنیکەکان چ مەسێحی و چ تورکمان دەبێت لەسەر کاندید کردنی کەسێک بۆ ئەم پۆستە ڕێکبکەون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.