نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق:
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەکاتی دیاریکراودا بەڕێوە ناچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەکاتی دیاریکراودا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە دیاری کراو بەڕێوە ناچێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەنا ئەمین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی نیشتمانیی عێراق «نینا»دا ڕایگەیاند: زۆرینەی ڕێکخراوە حکوومییەکانی عێراق مافی یاسایی و دارایی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەرچاو ناگرن و هەڵبژادرنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیار بوو بەپێی کاتی دیاری کراو لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە بەڕێوە بچێت، لە دۆخی ئێستادا ئیمکانی نابێت.
ئەمین جەختی کردەوە تا ئەو کاتەی بوودجە و ئیمکاناتی پێویست لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە دابین نەکرێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناچارە کە مۆڵەتی کار کردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان درێژ بکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران