به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور ده‌که‌نه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی کرد له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له دواپێشهات و گۆڕانكارییه ئه‌منی و سیاسییه‌كان كرا و هاوكات باس له پێویستی جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت کرا له‌پێناو باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی هاونیشتمانیان.
ھه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌باره‌ی یه‌كخستنی دید و بۆچوونی هێزه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به جیاوازه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری و بنه‌ما نه‌گۆره‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور و سه‌رخستنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندیی نیشتمانی به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیدا، ھاوکات به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیھان دووپات كرایه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران