یەکێتی جەخت لەسەر وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ جارێکی تر پێبەند بوونی خۆی لەسەر وەرگراتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدرەیی مەعلوومەدا وتی: یەکێتیی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستۆیە و ئێستاش مکووڕین لەسەر وەدەستەوە گرتنی پۆستی پارێزگار لەلایەن حزبەکەمانەوە.
سوورچی زیادی کرد: خالید شوانی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەگەر وەکوو وەزیری دادی عێراق هەڵنەبژێردرێت، باشترین بژاردەیە بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران