خبر 2019-02-10 13:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی لیژنەی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا:

هیچ ئیرادەیێک بۆ چارەکردنی مەسەلەی کورد لە ئەردۆغاندا نییە

بەشی جیهان- سەرۆکی لیژنەی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بڕوای وایە سەرکۆماری تورکیا خەریکی کورد تاراندن و دژایەتی کردنی کوردە لە سووریاش و عێراقیش و تورکیاش. دیارە ئەو سەرکۆمارە هیچ ئیرادەیێکی تێدا نییە بۆ ئەوەی بیهەوێت مەسەلەی کورد یەکلا بکاتەوە.

کوردپرێس:

کارین وسترهام سەرۆکی لیژنەی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا گفتوگۆیێکی لەگەڵ ماڵپەڕی سیتی زن کردووە و وتوویەتی حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە سەر بنەمای دروشمی "یەک گەل، یەک ئاڵا و یەک دەوڵەت" سیاسەت دەکات و عەقڵییەتی دژایەتی کردنی کوردی تورکیا و سووریا و عێراقی گرتۆتە بەر.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا 35 ساڵی ڕەبەقە لە نێوخۆی سنوورەکانی دژایەتیی کورد دەکات. ئەو حکوومەتە دژایەتیی مافی چارەی خۆنووسین و سیاسەت و کەلتووری کوردی دەکات.

ئەو بەرپرسەی لیژنەی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا بڕواشی وایە ئەردۆغان هیچ ئیرادەیێک تێدا نییە کە کار بۆ چارەکردنی کێشەی کورد بکات. ناوبراو پەکەکە بە دوژمنی ژمارە یەکی تورکیا دەزانێت و دەیەوێت تا دوا دڵۆپی خوێن شەڕیان لەگەڵ بکات.

وسترهایم کە مامۆستای زانکۆی "برجن"ی نەوریجە دەشڵێت: تورکیا دژی مافی چارەی خۆنووسینی کوردە و ئەگەر پێی بکرێت لە عێراقیش دژایەتیی هەمان شت دەکات و ئێستاش ئەردۆغان کار بۆ لەناوبردنی سیاسەت و کەلتووری کوردی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.