هه‌سه‌ده ژماره‌یێک چه‌كدارى داعشى ده‌ستگیر كرد
به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه که دواى ده‌ست پێكردنى ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنى كۆتا مۆڵگه‌ى داعش له پارێزگاى دێره‌زوور، ژماره‌یێک چه‌كدارى داعش خۆیان تێكه‌ڵاوى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى كردوووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبێن به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیر كراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 10ی شوباتی 2019 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكیدا ده‌ستگیر کردنی چه‌ندین چه‌کداری داعش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ڕاده‌گه‌یێنێت و ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و چه‌كدارانه له ده‌ست هێزه كوردییه‌كان هه‌ڵاتوون و خۆیان تێكه‌ڵى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى كردوووه به‌ڵام به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ستگیر كراون.
شایانی باسه؛ ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه 9ی شوباتی 2019 هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌ست پێكردنى هه‌ڵمه‌تى كۆنترۆڵ كردنى كۆتا مۆڵگه‌ى داعشیان له سووریا ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دڵنیا بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوووه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران