خبر 2019-02-10 10:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق:

ئەنجومەنی نوێنەران، لێپرسینەوە لە حکوومەتی عێراق لەبارەی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: 70 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆیان کۆ کردۆتەوە بە مەبەستی پەسەند کردنی ڕەشنووسی یاسای دەرکردنی هەموو هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق کە لەسەروو هەموویانەوە هێزەکانی ئەمریکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی تەقی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەند کردنی ڕەشنووسی یاسای دەرکردنی هەموو هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق کە لەسەروو هەموویانەوە هێزەکانی ئەمریکایە 70 واژۆی کۆ کردووەتەوە و ئەگەر حکوومەتی فیدراڵ هەڵویستی فەرمیی خۆی لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕانەگەیێنێت، ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوەی بۆ دەکات.

تەقی زیادی کرد سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بە کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق-ی ڕاگەیاندووە تا دوو ڕۆژی دابێ ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و دیکەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق بۆ ئەو کۆمیسیۆنە دەخاتە ڕوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.