په‌نابه‌رانی کوردی گیرخواردووی ده‌ریای ئیجه داوای یارمه‌تی له فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند که حه‌وت په‌نابه‌ری کوردی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای نایاساییه‌وه ویستوویانه بچنه فه‌ڕه‌نسا به‌ڵام ئاشکرا بوون و پۆلیسی ئه‌و وڵاته ویستوویه‌تی دیپۆرتیان بکاته‌وه و له کۆتا شوێنی ئیتالیا، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه فدراسیۆنی په‌نابه‌رانیان ئاگادار کردوووه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه ده‌نگیان نه‌ماوه.
ناوبراو وتیشی: "به وته‌ی خۆیان ئێستا له ناو باخیرهدان و بارودۆخیان باش نییه و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن به‌ڵام ئێستا لێیان دابڕاون و ئاگاداریان نین و به‌رده‌وام چاودێری نیشانه‌ی مۆبایله‌کانیان ده‌که‌ن تا بزانن له کوێ بن".
ئاری جه‌لال ده‌شڵێت: ئه‌وان له ئێستادا نازانن له کوێن، هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و په‌نابه‌رانه بدرێنه‌وه به وڵاتی تورکیا، چوونکه دیپۆرتی وڵاتی عێراقیان ده‌کاته‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یه‌کێک له وڵاته‌کانی یۆنان و ماڵتا و ئیتالیاوه ئازادیان بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران