خبر 2019-02-09 15:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی یەکێتی: یەکێتی دوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت وەردەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆ بووەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: لە کابینەی نوێدا یەکێتی دوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت وەردەگرێت.

کوردپرێس:

دوای کۆبوونەوەکەی یەکێتی سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمانە، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەوان پێشنیازیان کردووە هەر لایەنێک کاندیدی هەیە دەرگا کراوەیەوە بۆیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت وەردەگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: "پەرلەمانی کوردستان رۆژی 18ی ئەم مانگە کۆ دەبێتەوە و دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێتەوە، دوای هەموارکردنەوەکە بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێردرێت".

سەعدی ئەحمەد پیرە هەروەها رایگەیاند: "لە دوو رۆژی داهاتوودا رەشنووسی رێککەوتننامەی پارتی و یەکێتی ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی پارتی و یەکێتیدا تاوتوێ بکرێتەوە".

سەبارەت بە دیاریکردنی بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و یەکلابوونەوەی پۆستەکانی دیکەی حکوومەت، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "هێشتا بەربژێرمان بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکردووە، مەسەلەیێکی گەورە نییە و بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت. ".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.