خبر 2019-02-08 14:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا: ده‌بێت بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا رابگیرێن

بەشی جیهان- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند ده‌بێت ئیسرائیل بۆردوومانه‌ هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر سووریا رابگرێت.

کوردپرێس، به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سپوتنیک-ی ڕووسی سێرگی ڤێرشینین، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه ‌"له‌ په‌یوه‌ست به‌ بۆردوومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ سه‌ر سووریا، وتمان ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ بۆردوومانه‌ هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ بۆ سه‌ر خاكی سووریا كه‌ خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌، رابگیرێن."

وتووشیه‌تی "هه‌ر هێرشێک ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیر كردنی زیاتری دۆخه‌كه‌. نابێت هیچ لایه‌نێک له‌ سووریا شتێک بكات كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی دژایه‌تی تیرۆر ده‌ربچێت."

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێكی ئیسرائیل بۆردوومانی پێگه‌ و بنکە سەربازییەکانی سووریای كردووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.