شه‌ش به‌رپرسی باڵای داعش له حه‌ویجه کوژران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراق و ئه‌مریکا شه‌ش په‌رپرسی باڵای داعش له ناوچه‌ی حه‌ویجه کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی شوباتی 2019 هێزه عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه که دوای دابه‌زینی سه‌ربازه‌کانی هێزه عێراقییه‌کان و ئه‌مریکا له ئاسمانی قه‌زای حه‌ویجه له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا توانییان شه‌ش به‌رپرسی باڵای داعش بکوژن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کرد که دوای بوونی زانیاری له جموجۆڵه‌کانی داعش له ناحییه‌ی ڕیازی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان کردوووه.
هاوکات له ناو کوژراوه‌کانی داعشدا به‌رپرسی مه‌شق و پلاندانی که‌رکووکی تێدا بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران