بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا:
عێراق په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی كرد له جۆزیبی كۆنتی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتاڵیا و شاندی یاوه‌ری.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، به‌رهه‌م ساڵح له کۆبوونەوەکەدا جه‌ختی له گرنگیی په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و به هێزكردنی ئاستی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه، به‌جۆرێک كه خزمه‌ت بە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئیتاڵیا بکات.
سەرۆک کۆماری عێراق خواستی عێراقیشی بۆ په‌یوه‌ندییێكی كاریگه‌ر و پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌گشتی نیشان دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران