ڕێکخراوی به‌در له‌باره‌ی ڕەوتە ئیتنیک خوازه‌کان له که‌رکووک هۆشدار ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕێکخراوی به‌در له باکووری عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوێست نواندنی ئیتنیک خوازه‌کان له پارێزگای که‌رکووک هۆشدار ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی له به‌یاننامه‌یێکدا هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێسته ئیتنیک خوازه‌کان له پارێزگای که‌رکووک و داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات که به‌په‌له هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی له پارێزگای که‌رکووک و ڕزگارکردنی ئه‌و پارێزگایه له هه‌ر مه‌ترسییێکی گریمانه‌کراو.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا هۆشداری به ژماره‌یێک وه‌زیر و به‌رپرسی عێراقی ده‌دات که له بڕیاردانی ئیتنیکی و تایفهگهرایانه له پارێزگای که‌رکووک دووره‌په‌رێزی بکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران