ئاڵدار خه‌لیل: دانووستانی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌بوووه
به‌شی سووریا- به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جڤاتی دیموكراتیک (ته‌ڤده‌م) ئاماژه‌ی به‌وه کرد که تاوه‌کوو ئێستا دانووستانی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا ده‌ست پێنه‌کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، ئاڵدار خه‌لیل به K24ی ڕاگه‌یاندوووه: "دانووستانه‌کانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌رده‌وامن و هیوادارین مۆسکۆ ڕۆڵێکی باش بۆ ده‌ست پێکردنی دانووستانه‌کانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و دیمه‌شق ببینێت."
ناوبراو له‌باره‌ی دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا ڕایگه‌یاند: "ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ڕۆژھه‌ڵاتی ڕووباری فورات به ناوی ئارامی و ئاسایش داگیر بكات و له بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی توركیا داگیركردنی باكووری سووریایه که ئه‌مه‌ش ھه‌رگیز قبووڵ ناكرێت."
ئاڵدار خه‌لیل گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ھیچ مه‌ترسییێک ھه‌بێت، ئه‌وه ته‌نھا توركیایه، ھێزه‌كانی ھه‌سه‌ده و یه‌په‌گه خۆیان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و سنووره‌كان ده‌پارێزن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران