خبر 2019-02-06 13:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عادل عەبدولمەهدی: عێراق نابێتە بەشێک لە سیستەمی سەپاندی سزاکانی سەر ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەداتە ئێرانییەکان و دووپاتی دەکاتەوە، وڵاتەکەی پشتیوانی لە سزاکانی سەر ئێران ناکات، کە لە لایەن ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بە سەر ئێران سەپێندراوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 6-2-2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.

عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، گەلی عێراق بەدەست گەمارۆدان ناڵاندوێتی و هەست بەوە دەکات گەلان بە هۆیەوە چەندە زیانیان پێدەگات. هاوکات گوتیشی عێراق بەشێک نابێت لە سیستەمی سزاکانی دژ بە ئێران و هەر گەلێکی دیکە.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، عێراق شکستی بە داعش هێناوە "بەهۆی قارەمانییەتیی رۆڵەکانی و خوێنی زۆربەی شەهید و بریندار و قوربانییەکان و پشتیوانیی دۆستەکانمان لە سەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران".

لای خۆیەوە پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران، هیوای خواستووە هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بواری بانکی زیاتر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.