زه‌ریف له وه‌ڵامى تره‌مپدا: ئه‌مه‌ریکا سه‌رچاوه‌ى کاولکارییه له ناوچه‌که
به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وه‌ڵامى تره‌مپ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌مریکا سه‌رچاوه‌ی کاولکاری و ماڵوێرانییه له ناوچه‌که."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی شوباتی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به توویتێک وه‌ڵامى هێرشه‌کانى تره‌مپ بۆ سه‌ر ئێران ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: "ئه‌مه‌ریکا هاوکاریى توندڕه‌و و خوێنڕێژه‌کان ده‌کات له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و دوژمنانه‌ش که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی‌یان ده‌کات ته‌نها سه‌رچاوه‌ى کاولکارى و ماڵوێرانین بۆ ناوچه‌که‌مان".
توویتهکهى زه‌ریف دواى ئه‌وه دێت که تره‌مپ له وتارى ساڵانه‌ی خۆیدا که له کۆنگرێس پێشکه‌شى کرد هێرشى توندى کرده سه‌ر ئێران و به "دیکتاتۆر و مه‌ترسى" بۆ سه‌ر جیهان له قه‌ڵه‌مى دا.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌کانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران