ئه‌مریكا ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا ئاشكرا ده‌كات
به‌شی جیهان- ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه هێشتا 1500 چه‌كداری داعش له وڵاتی سووریا ماون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی سوپای ئه‌مریکا ژماره‌ی چه‌کدارانی داعشی له سووریا ئاشکرا کرد و ڕای‌گه‌یاند: 1500 چه‌کداری داعش له سووریا‌ن و له ناوچه‌یێكی بچووكی سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه گه‌مارۆ دراون.
ئه‌و ناوه‌نده‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه كه ئه‌و چه‌كدارانه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی چه‌ند وڵاتێكی جیاوازن و ئاماده نین خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، پێشتر داعش زیاتر له 30 هه‌زار چه‌كداری هه‌بوو كه له عێراق و سووریا چه‌ند ناوچه‌یێكی فراوانیان به‌ده‌سته‌وه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران