خبر 2019-02-05 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق:

پەکەکە نەیتوانی دوژمنایەتی لەنێوان خەڵکی هەرێم و تورکیا دروست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پەکەکە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکانی شیلادزێ بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە کەناڵی تەلەفیزیۆنیی کوردستان 24ی وت: "ئێمە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی نوێی پەیوەندیداین، وەک دەزانن لە ماوەی رابردوودا دووبارە دەستمان بە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی تورکیا بەرەو سلێمانی دەستیپێکردەوە. ھیواداریشین پەیوەندییەکانی بەغدا و ھەولێریش باشتر پێشبکەون".

ناوبراو راشیگەیاند: "لە بارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش ئەو کابینەیەی کە مەسروور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، وەک تورکیا ھیوادارین حکوومەتی نوێ زوو پێکبێت تا ھەماھەنگی لەگەڵ بکەین".

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، گوتیشی: "سەبارەت بە رووداوەکانی شیلادزێوە، ئەو رووداوانە ھۆکارەکەی پەکەکە بوو، ئەوان ویستیان دووژمنداری لە نێوان ئێمە و خەڵکی ناوچەکە درووست بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".

فاتیح یڵدز، ئاماژەی بەوەش كرد: "ئێمە لە کەرکووک سەنتەری تۆمار و پێدانی ڤیزامان کردووەتەوە، بەڵام پلانمان وایە کە بەمزووانە لە نەجەفیش و لە کەرکووکیش کونسوڵخانە بکەینەوە. ھەرچی پەیوەستە بە کونسوڵخانەکەی مووسڵیش ئێمە چاوەڕوانی دەستپێشخەری و بڕیاری حکوومەتی عێراقین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.