به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ شاندێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان كۆ بوویه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه که د. به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا له‌گه‌ڵ جانین هینیس نێرده‌ی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كۆ بوووه‌وه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند که ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و پشتیوانی له پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراقدا گرنگه.
هاوكات سه‌رۆككۆمار هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و پشتیوانی له به‌رجه‌سته‌كردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان عێراقییه‌كانی به گرنگ وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆمارى عێراق ئاماژه‌ی به ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان كرد له پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی به ئاواره‌كان و گێرانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران