خبر 2019-02-05 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شارەزای پرسی سیاسیی عێراق:

لەسەر داوای هێزەکانی ئەمریکا، سعوودیا و ئەردەن و عێراق لێکتر نزیک بوونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکارێکی سیاسیی عێراقی دەڵێت: لەسەر داوای هێزەکانی ئەمریکایە کە سعوودیا و ئەردەن و عێراق لێکتر نزیک بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلکندی ڕایگەیاند ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە عێراقن هێزی سەربازین و لە بەرژەوەندیی سیاسەتەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن، هەنگاوەکانی سعوودیاش بۆ نزیک بوونەوە بە ئەردەن و عێراق لەسەر داوای هێزەکانی ئەمریکایە کە لە عێراق جێگیر کراون.

ناوبراو جەختی کردەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتەکانی ئەم دواییەیدا بوونی عێراقی وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ لەبەرچاو نەگرت و ئەوەش یەکێتیی ئەنجومەنی نوێنەران و حکوومەتی عێراقی دەوێت بۆ ڕێگری کردن لە دەستوەردانی ئەمریکا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.