وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگریى عێراق كۆ بوونه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگری عێراق بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئيدارەی هەرێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
کوردپرێس:
ئەمڕۆ دووشەمە 5ی شوباتی 2019كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، لەگەڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كه پێكهاتبوو له فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری کۆ بووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، جگه له ئاسایی­كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، تیشك خرایه سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، هاوكات به‌وردی گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كان و به‌دیاریكراویش بارودۆخی ناوچه كوردستانیيهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتوودا لیژنه فه‌رعییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست به ئه‌نجامدانی كار و كۆبوونه‌وه‌كانیان بكه‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران