ئه‌ندامی فراکسیۆنی سادقوون ڕوو له تره‌مپ: عێراق موڵکی باوکت نییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ساديقوونی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌رله‌مانی عێراق به توندی ڕه‌خنه له لێدوانه‌کانی تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌گرێت له‌باره‌ی بڕیاری واشنتۆن بۆ درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عێراق و ڕوو له تره‌مپ ده‌ڵێت: عێراق موڵکی باوکت نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن سالم کاردانه‌وه‌ی به لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پیشان دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که واشنتۆن هێزه‌کانی له عێراق ناباته‌وه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئێران بکه‌ن و ڕایگه‌یاند: عێراق موڵکی باوکت نییه و ئێمه هه‌رگیز ئیزنی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان له وڵاته‌که‌مان ناده‌ین.
ناوبراو سه‌رسوڕمانی خۆی له بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر ئه‌م سووکایه‌تییه‌ی ئه‌مریکا ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی په‌سه‌ندکردنی یاسای ده‌رکردنی هێزی بیانی له عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته کرده‌وه و گوتیشی: "ئێمه ڕێگه به ئه‌مریکا ناده‌ین خاکی عێراق بۆ چاودێری یان هێرشکردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌کار بهێنێت."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران