سه‌عید مه‌مۆزینی: مه‌ترسیی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له گوندی "دنس"ی باشووری مووسڵ چه‌كدارانی داعش دوو كه‌سیان كوشتوووه و موختاری گونده‌كه‌شیان ڕفاندوووه و به‌رپرسێكی پارتیش له شاره‌كه ده‌ڵێت: "داعش مه‌ترسیی گه‌وره‌ی دروست كردوووه‌ته‌وه و دوور نییه جارێكی دیكه مووسڵ بكه‌وێته‌وه ده‌ستیان."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید مه‌مۆزینی به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ ڕایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن ئاسایشی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری بپارێزن و به‌هۆیه‌وه بۆشاییی ئه‌منی دروست بوووه.
ناوبراو وتیشی: "به‌رده‌وام و به ئاشكرا داعش چالاكیان هه‌یه له ناو مووسڵ و قه‌زا و ناحیه‌كان و ئه‌گه‌ر عێراق به جدی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری داعش نه‌دات، مه‌ترسیی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه."
شاری مووسڵ له هاوینی 2017دا به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كۆنترۆڵ كرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ پێش ئه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستی به سه‌ردا گیرا.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران