ته‌قینه‌وه‌یێک له مه‌نبه‌ج ڕووی دا
به‌شی سووریا- وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕایده‌گه‌یێنێت: "ته‌قینه‌وه‌یێک له شاری مه‌نبه‌ج ڕووی دا که کوژرانی یه‌ک که‌س و برینداربوونی پێنج که‌سی لێکه‌وته‌وه".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌رڤان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج ڕایگه‌یاند "ڕۆژی شه‌ممه 2ی شوباتی 2019 له‌سه‌ر رێگه‌ى ئهلسهعن و له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى مه‌نبه‌ج ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه که کوژرانی هاووڵاتییێک و برینداربوونی پێنج هاووڵاتیی دیکه‌ی به‌دواوه بوووه."
شه‌رڤان ده‌روێش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ته‌قینه‌وه‌که له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ئه‌نجام دراوه و ئۆتۆمبێلێکی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایانی له شاره‌که کردوووه‌ته ئامانج".
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه دوای بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا، جموجۆڵی چه‌کدارانی داعش زیادی کردوووه و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی و بۆمبڕێژکراوه‌وه چالاکی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران