خبر 2019-02-02 15:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کۆمپانیای ڕاپرسیی ORC:

لە ئەنقەرە کاندیدی CHP بە جیاوازییێکی بەرچاو لە کاندیدی AKPی دەباتەوە

بەشی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی ORC ئەنجامی ڕاپرسییێکی گەورەشاری ئەنقەرەی بڵاو کردۆتەوە و بەو پێیەش ڕایگەیاند: مەنسوور یاواش کاندیدی جەهەپە بە 41.9 لە سەدی دەنگەکان لە مەهمێت ئوزهاسکی کاندیدی AKP – MHPی بردۆتەوە کە 36.8 لە سەدی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.

کوردپرێس: کۆمپانیای ڕاپرسیی ORC ئەنجامی ڕاپرسییێکی گەورەشاری ئەنقەرەی بڵاو کردۆتەوە کە بۆ هەڵبژاردنەکەی 31ی مارچی 2019 ئەنجامی دابوو و بەو پێیەش ڕایگەیاند: مەنسوور یاواش کاندیدی جەهەپە بە 41.9 لە سەدی دەنگەکان لە مەهمێت ئوزهاسکی کاندیدی AKP – MHPی بردۆتەوە کە 36.8 لە سەدی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.

هەروەهاش بەگوێرەی ئەنجامەکەی ئەنتالیا مەحیەدین بووجک کاندید جەهەپە بە 40.5 لەسەدی دەنگەکان بە سەر مندرس تورەل کاندیدی ئەکەپەدا سەرکەوتووە کە 38.7 لە سەدی دەنگەکانی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.